وبلاگ
ئێوارەشێعری سترانی هەنار له سه قز بەڕێوه چوو
ئەنجوومەنی فەرهەنگی ئەدەبی مەولەوی کوردی شاری سەقز, ڕێکەوتی ۱۵ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی ئێواره شێعرێکی بەربڵاوی به شانازییەوه بەڕێوه برد.
ئەم ئێوارەشێعره گوڵزارێکی ڕەنگاڵه بوو له بەرهەمی شاعیرانی نه تەنیا سەقز, بەڵکوو شارەکانی دیکەی کوردستان, وەک بۆکان,دیواندەرە, سنه, پیرانشار و ساحێو.
“سترانی هەنار” بەرهەمی هەست و خولیای هەندێ مرۆڤی ناسک خەیاڵ و هەستیاره که بەختەوەرانه زۆر به ڕێک و پێکی بەڕێوۆ چوو.
هەروەها دیاریی ئەم ئێوارەشێعره بۆ ئازیزانی بەشداربوو له کۆڕەکە, کتبێک بوو به هەمان ناوی بەرنامەکه; “سترانی هەنار”. که ئەم کتێبه کۆی بەرهەمی شاعیرانی بەشداربووی ئێوارەشیعرەکه بوو.
سترانی هەنار ناوی ئەو پرۆگرامه بوو که وەک” ئارمان کەریمی” بەرپرسی ئەنجومەن له بەیاننامەکەی ئەنجومەندا ڕایگەیاند، پێشکەش کرا به ڕۆحی نەمری مامۆستا خالید خاکی.
تا بسەلمێ که یادی بەڕێزیان تا هەتایه ، له دڵ و ڕۆحی ڕێبوارانی ڕێی ئەدەبیاتدا دەمێنێتەوه.
ساکاپرس وەک هاوڕێ و دەنگی شاعیران چەن پرسیارێکی ئاراستەیی شاعیرانی بەشداربوویی ئێوارە شێعرەکە کردووە
هیوادارین جێگایی ڕەزامەندی لایەنگران بێ
ره حمان غه فووری له دایک بوویی سه قز / له ساڵه کانی ۷۰ ۆ بەبۆنەیی گۆڤاری سروه ۆ خولیایی شێعر بووه
نیان فاتمی له دایک بوویی سەقز / له ساڵەکانی ۸۹ ۆ هۆگری شێعر و شاعیری بووه
عه تا ساڵحپور له دایک بوویی هێجانان / له ساڵەکانی ۷۰ ۆ هۆگری شێعر و شاعیری بووه
سروه مەجیدی له دایک بوویی سنه / له ساڵەکانی ۹۱ ۆ هۆگری شێعر و شاعیری و چیرۆک بووه
شێعر چیه؟
ڕەحمان غەفووری: شێعر هەسته , هەڵوێسته , گەمەیە , گەمە کردنی زمانی و واتاییه
شێعر جاری وا هەیه تووڕه بوونه , جاری وا هەیه دڵداریه , هەمووشتێکه
ئەوەیی خۆیی له جوانیا ئه بینێتۆ ئەوەیی خۆیی له ئازارا ببینێتۆ خۆیی له شێعرا ئەبینێتۆ
ژنان له شێعردا چۆن ئەبینن؟
نیان فاتمی: بەداخۆ ژنان زۆر هەوڵ نادەن بچن به دوایا , به داخۆ خویندنەوەیان کەمه
ئەگەر شێعرێکی جوان ئەنووسن ئیتر ناچن به دوایا بۆ بەرهەمێکی لەوەو جووانتر
هیوادارم بەرەو سەرکەوتن بچن، بەداخۆ من ئاییندەیێکی گەشی تیا نابینم
شاعیر له کۆمەڵگادا چ ئەرکێکی هەیه؟
عەتا ساڵحپوور: شاعیر کاتئ پێی نا گۆڕەپانی شێعر , ئه بئ هه ست به بەرپرسیارەتی بکات
ئەرکی شاعیر ئەوەیه ئازاره کانی کومەڵگا واتە ئەو خۆشی و ناخۆشیانەیی که له گومەڵگایا پیش دئ ، به شێوەیی نووسین بڵاوی بکاتەوا , شاعیر ئەبێ هەمیشه چەن هەنگاوێ له پێش خەڵکۆ بێ
ڕووداوەکان زووتر ببینێ و به کۆمەڵگایی بناسێنێ
کێشەیی شێعری کووردی چیه؟
سروه مەجیدی: نەبوونی زووانی تایبەت یانی زووانی شێعری , ژنان له کۆمەڵگایی ئیمەدا سەرەڕایی ئەو هەموو کێشه بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتیانە کاتی نووسین
ئەو زەحمەته تایبەتەیی بۆ ناکێشن , بەداخۆ خوێندنەوەیان نیه بۆ کارەکانیان , خوێندنەوەیان نیه لەسەر شێعری ئیمرو و جیهان , ئەوه گەورەترین کێشەیه.
سامان یەزدانی هەواڵنێری ساکاپرێس