وبلاگ
سه‌فه‌رێک بۆ مێژوویێکی نزیک
ئه‌مه ئاوایی “یه‌نگی که‌ند”ه . له بۆکانه‌وه بۆی بچی سه‌رڕاستره. له جاده‌ی سه‌دده‌وه که بڕۆی پێش گه‌یشتن به سه‌د ، به‌رانبه‌ر “تیکان ته‌پپه”، به گوندی “ئه‌حمه‌داوا”دا ره‌ت ئه‌بی ، پاشان یه‌نگی که‌نده …
ئه‌مه قه‌ڵای گونده‌که‌یه . ماڵه ئاغایی . بڕواننه گه‌وره‌یی ، به‌رانبه‌رایه‌تی(تقارن) تاق و ئه‌م هه‌موو سه‌رنجه‌ی که نزیکه‌ی سێ چاره‌که سه‌ده له‌وه‌و پێش دراوه .
رۆژگاری دڵڕه‌ق چۆن ئه‌و هه‌موو جوانییه‌ی شپرزه کردووه و به‌ره‌و نه‌مان ده‌یئاژوێ .
درگای پشته‌وه‌ی قه‌ڵا . ئه‌و مرخی جوانی ناسییه‌ی ئه‌وده‌م جێگای لێ‌وردبوونه‌وه‌یه .
که‌سێک رووی له ئاوایی بکردایه ،
ئه‌بوو ” ئاغا “یان ئاگادار بکردایه‌ته‌وه ، جا چ دۆست چ دوژمن . کوێیش له بارووی قه‌ڵا باشتر بۆ چاوه‌دێری قه‌ره‌وڵان ؟
به ته‌قه‌ی درگادا، خاوه‌ن ماڵ ئه‌یزانی ، ئه‌وه‌ی هاتووه ژنه یان پیاو . ته‌قته‌قی لای راست پیاوانه بوو .
ته‌قه‌ی درگا قه‌ڵای خستۆته له‌رزه
به‌پیر میوانەوە ڕۆیین ، فه‌رزه
به تایبه‌ت گه‌ر به “دڵ” بیدا له ده‌رگا
دییاره نازه‌نینه، شـۆخه، ته‌رزه
چ ده‌ستدرێژ، چ ده‌ستکورت ،
له به‌رده‌م ئه‌م شکۆیه‌دا ، هه‌ڵوه‌سته‌یێک !
تازه ئیتر خرمەی ناڵی ئه‌سپی کامه شۆڕه‌سوار چاوی نیوه‌تاکی باروو بکاته‌وه ؟!