اجتماعی, رویدادهای ساکا پرس

شارۆمەند بین نە شار نشین


شارنشین کەسێکە کە ئەم تایبەتمەندیانە لە خۆ ئەگرێت :
– لە ناو شاردا جێگر ئەبێت
– خۆی بە بەرپرس نازانێت
– یاسا لە بەرچاو ئەگرێت تا جەریمە نەکرێت
– خۆی لە ئازادیا ئەبینێت و پێبەند بە هیچ شتێک نیە
شارۆمەند ئەم تایبەتمەندیانەی هەیە :
– خۆی بە بەرپرسیار ئەزانێت
ـ لە هەموو مافەکانی خۆی ئاگادارە
ـ کارووباری کۆمەڵایەتی خۆی بە باشی ئەناسێت
ـ لە دامەزراوە گشتی و خەڵکیەکاندا بەشدارە
ـ پەیڕەوی دڵخوازانە لە ڕەسم و یاسای کۆمەڵگا دەگات
ـ یاسا لە بەرچاو ناگرێت بۆ ئەوەی جەریمە نەکرێت بەڵکوو وەکوو مافێک لە ئەستۆی خۆی دەزانێت
بەم تایبەتمەندیانەی کە وترا ، زانیمان کە جیاوازی نێوان شارنشین و شارۆمەند لە ئەرک و بەرپرسایەتی شارۆمەندیدایە و کەسێک کە شارۆمەند بێت بۆ هەمووشتێ بە دوای یاساوە نیە بەڵکوو بیرکردنەوە و بۆچوونی دامەزراوەی ئەو لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی ، سەرچاوەی هەڵسووکەوتیەتی .
مافی شارۆمەندی ، مافێکی تایبەت لە لایان دەوڵەتەوە نیە؛ بەڵکوو مافێکی زاتیە کە ئەبێ لە ناو کۆمەڵگادا بە دی بێت .
جوانترین هەستی شیرین لە باسی شارۆمەندیدا ، هەڵسووکەوت کردن و تەلاش بۆ هاوکاری و یاریدەدەری و ئەوەیە کە مرۆڤ باری بەرپرسایەتی خۆی و کەسانی تر بگرێتە ئەستۆ .
بۆ سەرکەوتن لەم جۆرە ژیانەدا ئەبێ تاک بوون و مەنفعەتی تاکەکەسی وەلابنرێت و ئەخلاقی گشتی پەیڕەوی بکرێت .
مڕۆڤەکان کاتێک لەقەبی شارۆمەندی لە خۆ دەگرن کە ماف و کارووباری خۆیان بناسن و ئیشی لە سەر بکەن .
باسی شارۆمەندی زیاتر لە هەمووشتێک بابەتێکی فەرهەنگیە پەس ئەبێ کاری فەرهەنگی بکرێت و تەواوی دام و دەزگاکان چ دەوڵەتی و چ خەڵکی بەرپرسیارن تا ڕێگەی ئەندام بوونی شارۆمەندان لە ناو بنکە و دامەزراوە گشتیەکاندا هەموار بکەن و خەڵکی بتوانن بە دڵنیاییەوە ئامادە ببن و خۆیان بە بەرپرسیار بزانن و هەستی دڵبەستەیی بە شار و دێهاتی خۆیان بکەن . ئەگەر وابێت ئەوکات خەڵک لە هەموو شتێکی ناو کۆمەڵگا پارێزگاری دەکەن و بە هی خۆیانی دەزانن .
بڵاو کردنەوەی کتێب ، ڕۆژنامە ، گۆڤار و نوسینی هەرچەشنە مەقالەیەک و ئیرادەی فێرکردن و بارهێنان و هێنانە ناوی ئەم بابەتە بۆ نێو کتێبەکان و هەر وەها ڕۆڵی میدیاکان لەم بوارەدا ئەتوانێ ڕۆڵێکی گرینگ و تایبەت بگێڕێت لە جێگر کردنی فەرهەنگی شارۆمەندیدا.
بەڕێوەبردنی خولی ڕاهێنان لە فەرهەنگسەرا و ناو گەرەکەکان بە ئامانجی تێگەیشتن و ئاگاداری خەڵک ئەتوانێت هەنگاوێکی باش بێت لەم بوارەدا .
ئەگەر ئێمە شارۆمەندانێکی ڕاستەقینە بین ئەتوانین هەڵسووکەوتمان وابێت کە شارەکەمان پێشکەوتن و گەشەکردن بە خۆیەوە ببینێت ؛ چون لە سەر ئەو بڕواین کە پێشکەوتنی شار جێبەجێ نابێت مەگەر ئەوەی کە هەموو خەڵک لە ئاستی شارەکەیان ، خۆیان بە بەرپرسیار بزانن و بەشداری بکەن و هاوڕێ بن و بزانن کە بەشداری کردن و ((مشارکت)) یەکێ لە پێویستیەکانی ژیانی شار و کۆمەڵگای ئەمڕۆیە.
ئێستا جێگەیەتێ تا ئامەژە بەو مافانە بکرێت وا سەرچاوە و بنەڕەتین و لە ئەستۆی خەڵکن و لەبەرچاو گرتنیان بۆ بەڕێوەبردنی شار پێویستە :
ـ ئاڵۆز نەکردنی باروودۆخی ناو گەرەک و شار
ـ وتەوت نەکردن و قاو بڵاونەکردنەوە بۆ لەیەک نەدانی ئاسایشی خەڵک
ـ پاراستنی ئەمواڵ و دامەزراوە گشتیەکان
ـ ڕێزگرتن لە بیروبڕوای جیاوازی کەسانی تر
ـ ڕێزگرتن لە سنووری بنەماڵەیی و تاکەکەسی و نەبەزاندنی لە لایەن ئەندامانی بنەماڵە و کۆمەڵگاوە بە تایبەت بۆ فێرکردن و بارهێنانی مناڵان و گەنجانی ناو کۆمەڵگا
ـ لەبەرچاوگرتنی یاسای هاتووچوو
ـ نەڕشتنی زبڵ و پاشماوە لە شەقام و گەڕەک و کۆڵانەکەندا کە ئەم کارە بەداخەوە ئەبێتە هۆی گیرووگرفتێکی زۆر بە تایبەت لە وەرزی بارینی باران و بەفر کە ئاماژە بە چەن دانەیان ئەکەم :
ـ زۆر بوونی خەرجی خاوێن ڕاگرتنی شار
زووربوونی گومانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکان
ـ ناشیرین بوونی دیمەن و ئاقاری شار
ـ لەبەین چوون و فەوتانی ژینگە و زەمین کە ساڵ بە ساڵ باروودۆخی خراپتر ئەبێت و بەسەر ئەوەی کە ئەیبینین بەڵام بە داخەوە خۆمانی لێ لائەدەین
ـ هەڵسانی لافاو و سەیلاو لەناو شاردا و گەیشتنی زیانێکی زۆر بە شارۆمەندان .
ئەمڕۆ جێگەیەتی تا هەموومان شارۆمەندانێکی ڕاستەقینە بین و هەوڵ بدەین و تێبکۆشین بۆ سەربەرزی و پێشکەوتنی شارەکەمان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *